سوارچاکی پەیوەندیەکان و دبلۆماسی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەد خۆشناو

کەس ناتوانێت بێ پێوەر قیاسی هیچ شتێک بکات و ، هیچ ئەنجامێک کە مرۆڤ هەوڵی بۆدەدات بی پێوەر نابیت ، لەوانەیە لەو کاروانەی کە مرۆڤەکە پێیدا دەڕوات کۆمەڵێک ئاستەنگ و تەحەدیات بێنە سەر ڕێگای کە گەورەترین ئەو تەحدیانە لاوازی  متمانە بەخۆبوونە ، یەکێک لەو هێزە نەرمەی کە کوردستان هەیەتی ، دروستکردنی پەیوەندیە لەگەڵ سەرکردە و وڵاتانی جیهان و سیاسەتمەداران و کەسایەتی گشتی  ، پەیوەندی لە هەر شوێنێک و کاتێک دەکەوێتە ژێر پێوەر و ، پێویستی بەزۆرێک لە ئەزموون و بەهرە هەیە بۆ هێنانەدی ، ئەو پێوەرە بە ئەخلاق و سوود و هەستی بەرانبەر یەکتری و قبولکردن و خواست بۆ دامەزراندنی پەیوەندی سۆز و مەحەبەت و هاوسۆزی دیاریدەکرێت ، کە پێم وایە هەموو ئەمانە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان-دا هەیە  ، هەربۆیەش شایستەی ئەو خەڵاتە بەرز و بەڕێزە بوو کە هەفتەی ڕابردوو ، بەرزترین میدالیای ڕێزلێنانی سەرۆک کۆماری ئیتالیا ، میدالیای « ئەستێرەی ئیتالیا » بە پلەی « سوارچاکی خاچی مەزن » پێبەخشرا ، کە یەکەمین جارە لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەبەخشرێت ، کە ئەمەش بەرهەمی ئەوەیە کە بەڕێزیان ڕۆلی سەرەکیان هەبووە لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان ، لێرەدا دەردەکەوێت کە دروستکردنی پەیوەندی کاریگەرترین هێزی نەرمە بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد کە بە ئاگر دەورەدراوین و لەناوخۆش ماڵوێرانین  ، وەبەرهێنان لە پەیوەندیە کاریگەرەکان هێنانەدی ئەنجامی بەهێز دەستەبەر دەکات و ، پەیوەندی باش دەبێتە خاڵی سەرەتای پێشکەوتن ، وەک ئەو میدالیایەیە کە بە بەبەرۆکی کوردستان  خاکی نیشتیمان کرا  ، کە ئەمەش بە بونیاتنانی پەیوەندی  بەدیهاتووە کە زۆرێک لە بەهرە و مامۆستایی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پسپۆری و بیروهزری پێویستە ، بەجۆرێک ئەو تووخمانە دەبنە هێز و پاڵپشتی ئەو قەڵایە و ، بونیاتنانی ئەو قەڵایەش  پشت بە هەڵبژاردنی ئەو پەیوەندیە پڕ بایەخ و ئەو کەسە دەبەستێت کە بەدرێژایی چەندین دەیەیە  خەریکیەتی و ، بەدرێژایی ئەو ساڵانەش دەیان پردی پەیوەندی دروستکردوە ، پرد دان بە مەوداکان و دەریا و ئۆقیانوسەکان نانێت و ، دان بە ڕەنگ و ئایین و نەژادیش نانێت ، هەموو مرۆڤن و هەموو  بە بەهای مرۆیی دەزانن ، سەرکردایەتیکردن هەر تەنها دەسەڵات یان پۆستێک نیە پێبدرێت ، بەڵکە بۆتە هونەرێکی تەواو لە بیرکردنەوە و کاریگەریتێکردن و ، ئیلهام لەژێر سایەی ئەو جیهانە خێرایەی کە پڕە لە تەحەدیات وەردەگرێت ، سەرکردەی ئەوڕۆ ئەوەنیە ئامادەبوونی خۆی بەهێز بسەپێنێت ، بەڵکو ئەوەیە کە ژینگەیەک خەلق بکات کە هەموو تاکێک هەست بە بەهاکەی بکات و بیروهزرەکان بۆ ووزە بگۆڕێت و تەحەدیەکان بکاتە فورسەت وەک  ئەوەی سەرۆکی هەرێم پەیوەندی و زمانی حیواری کردۆتە چەکێکی نەرم کە دەیەوێت  لە میانیدا کوردستان بەرەو مەودا فراوانەکان و سەوزایی گەشاوە ببات ، ئەوڕۆ لەو جیهانەی کە گۆڕانی خێرا لە شێوازی پەیوەندی و کاریگەریکردن بەخۆیەوە دەبینێت ، دبلۆماسیەت بۆتە ئامرازێکی بنچینەیی بۆ وڵاتان بۆ پتەوکردنی پێگەکەی و وێنەکەی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و ، هەر دبلۆماسیەتە کە ڕەسمی پەیوەندیەکان بەگشتی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەتی دەکات .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی