لە نێوان خەونی عەزیزی میسر و حەقیقەتی تاڵی ئێمەدا

1 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهرۆز ڕەئوف

• مێژوو هەمیشە خۆی دووبارە دەکاتەوە، بەڵام هەندێک جار مێژووەکە وەک خۆی نایەتەوە و شکڵێکی جیاوازتر وەردەگرێت، بەڵکو لە شێوازی تاقیکردنەوەیەکی سەخت و پڕ لە زەحمەتیدا بەرۆکمان دەگرێتەوە. ئەوەی لە چیرۆکە کۆنەکاندا لەسەر ساڵانی وشکەساڵی و قاتی و قڕی خوێندوومانەتەوە، لەم ساڵانەی دواییدا لەسەر دەستی دەسەڵاتداران لەهەرێمی کوردستان بوو بە حەقیقەتێکی بەرجەستە کە هەموو ماڵێکی ئەم نیشتمانەی گرتەوە.

• ئێمەش هەمووان، وەک عەزیزی میسری سەردەمی حەزرەتی یوسف، حەوت ساڵ لەمەوبەر ڕێک ئەو خەونەمان بەدی کرد و بینی. بەڵام خەونەکەی ئێمە نە پێویستی بە لێکدانەوە بوو، نە غەیبزانی؛ چونکە هەر لە سەرەتاوە ڕوون و دیار بوو کە بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانەوە چ کائین و کارەساتێک چاوەڕێمان دەکات.

• لە سایەی کابینەی کاک مەسروردا، حەوت ساڵی ڕەبەق پڕ لە قاتی و قڕی، گرانی، نەهامەتیی توند و وشکەساڵییەکی بێوێنەمان بەڕێ کرد. ئەم ماوەیە بوو بە سیمبولی بێ مووچەیی، نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزاری و ئیفلیجکردنی تەواوی دامەزراوە فەرمییە دەوڵەتییەکان. مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات کە چۆن بە هێواشی و بە بەرنامە، ژیان و بژێوی خەڵک بەرەو داڕمان برا و حەوت ساڵی پڕ لە زەحمەتی و چەرمەسەری بە نسیبی ئەم میللەتە و وڵاتە کرد.

• لە کۆتاییدا، ئەگەر عەزیزی میسر بە حیکمەتی یوسف لە وشکەساڵی ڕزگاری بوو، ئەوا ئێمە لە ناوەڕاستی وشکەساڵییەکی دەستکرددا جێهێڵدراوین کە هیچ ئاسۆیەکی چارەسەری تێدا بەدی ناکرێت. ئەم حەوت ساڵە تەنها قۆناغێکی کاتی نەبوو، بەڵکو وانەیەکی تاڵ بوو کە سەلماندی چۆن حوکمڕانیی خراپ دەتوانێت نیشتمانێک لە لێواری گەشەوە بەرەو داڕمانی تەواو بەرێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی