له ٢٩ ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٤٧ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بڕیاری دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تێکی جوله‌که‌ی له فه‌له‌ستیندا
دا.
له هه‌مان ڕۆژدا، به‌ڵام پاش ٦٥ ساڵ، کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
هیوایه‌کی تری به‌خشیه کێشه‌ی فه‌له‌ستین - ئیسرائیل به هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت له ته‌نیشت یه‌کتره‌وه.
29 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ٢٠١٢ فه‌له‌ستین وه‌ک "ئه‌ندامی
چاو‌دێر" له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا دا په‌سه‌ندکرا. زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا
بروایان وایه که هه‌بوونی فه‌له‌ستین وه‌ک "ئه‌ندامێکی چاو‌دێر" چاره‌سه‌ری
پرسی ئیسرائیل - فه‌له‌ستین به ئاشتی و
ڕێگای دیبلۆماسی و وتووێژ خێراتر ده‌باته پێشه‌وه.
ساڵی ١٩٧٤ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر
مافه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین، به مافی چاره‌یخۆنوسین و مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه
دا. له ساڵی ١٩٧٤ وه فه‌له‌ستین نوێنه‌رایه‌تی خۆیان وه‌ک
"چاو‌دێر" له UN هه‌بووه. به‌پێی بڕیارێکی تری UN، هه‌رله هه‌مان ساڵدا، به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی
فه‌له‌ستین بۆ هه‌موو کۆبونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌موو
کۆنفرانسێک که به‌سه‌رپه‌رشتی UN ڕێکده‌خرا، بانگهێشت ده‌کرا.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا حکومه‌تی فه‌له‌ستین بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین
وه‌ک ئه‌ندامی چاو‌دێر له UN چالاکانه کاری دیبلۆماسی بۆ ده‌کرد. ئه‌مه‌ریکا
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی پێشنیازی ده‌نگدان
بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی "فه‌له‌ستین وه‌ک ئه‌ندامی چاو‌دێر" له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا، ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوکاری دارایی له حکومه‌تی فه‌له‌ستین ده‌کرد گه‌ر بێت‌و ئه‌و
پێشنیازه‌یان بکه‌نه ڕاستی. به‌ڵام حکومه‌تی فه‌له‌ستین سووربوو له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی
خۆی، چونکه لایان ئاشکرابوو که پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌یی له پرسی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین، به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، مه‌رجێکی گرنگه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌یان.
٢٩ ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٢، فه‌له‌ستین له پله‌ی "چاو‌دێر" وه به‌رزکرایه‌وه
بۆ "ئه‌ندامی چاو‌دێر". ئه‌م ڕۆژه‌ش بووه رۆژێکی مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان.
به‌پێی به‌ندی چواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
به‌ئه‌ندامبوون بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی
ئاشتیخواز که به‌ندبێت به ئه‌رکه‌کانیه‌وه کراوه‌یه.
کوردستان خاوه‌نی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحکومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی. گه‌ر
هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فه‌له‌ستین
دایه، به‌روارد بکه‌ین، کوردستان له زۆرینه‌ی بواره‌کاندا زۆر له پێش فه‌له‌ستینه‌وه‌یه
و زۆر پێشکه‌وتوتره. به‌ڵام فه‌له‌ستین له ماوه‌ی هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیان له UN و له وڵاتانی ئه‌وروپادا پشتگیریه‌کی
گه‌وره‌یان بۆ پرسی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروستکردوه. ته‌نانه‌ت
چه‌ندین وڵات دانیانناوه به فه‌له‌ستین وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.
له دوای
ساڵی ١٩٩٢ وه نه‌ته‌وه‌ی کورد کۆمه‌ڵێک دۆست و لایه‌نگری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی
په‌یداکردوه و پرسی کورد له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا باسی لێده‌کرێت،
زۆر گرنگه که ئێمه‌ی کورد هه‌وڵبده‌ین نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک "ئەندامی
چاو‌دێر" له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا
وه‌ربگیرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به پلانێکی ستراتیژی هه‌یه.
گه‌ر گەلی
کورد، لە کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئەندامی چاودێربێ، ده‌توانرێت پرسە ڕەواکەی
له UN دا بخاتە بەر مێزی وتووێژ و ئۆپنیونیان بۆ
دروستبکات، به‌م شێوه‌یه‌ش پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سنووری چیاکانی کوردستانه‌وه
بهرهوکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە ته‌لاری UN له نیویۆرک ده‌گوێزرێته‌وه و پرسی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ده‌بێته پرسێکی نێوده‌وڵه‌تی.
په‌سه‌ندکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک ئه‌ندامی چاو‌دێر له UN و گرنگی هه‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد
له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دا پرس و کێشه ههڵپهسراوهکانی کوردستان
ده‌کاته پرسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام زیاتر هوشیاردهبن به کێشە
و ناکۆکیه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد دا. هاوکاتیش گه‌ره‌نتیه‌که
که جارێکی تر ده‌وڵەتانی داگیرکەر نه‌توانن به بێده‌نگ ئەنفال مان کەن و تانک و
تۆپ و بۆمبی کیمیاوی به‌ره‌و کوردستان بنێرێن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی