هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەردار عەزیز

بە کورتی چەند سەرنجێکی گشتیی

یەکەم، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ترەمپ نیە، بەڵام ڕاپرسییە لە سەر ترەمپ و جۆری سیاسەتەکانی. دووەم، ئەم هەڵبژاردنە لە سەردەمی میدیای نوێدا بە ڕێوە دەچێت، ئەگەر جاران میدیای فەرمی و دەزگایی ڕۆڵی باڵای هەبوو، میدیای کۆمەڵایەتی ڕۆڵی پاشگر، ئێستا دەتوانین بڵێین کە میدیا دەزگایی وەل نیورک تایمز، یان واشنتۆن پۆست، ڕۆڵی سنوردار دەبینن.

هەم تەکنەلۆجیا و هەم هەڵکشانی فاشیزم ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لەمەدا. سێیەم، لە ئەنجامی میدیا نوێ، پرسی ئیسرائیل وەک پیرۆز نابینرێت. لە ڕاستیدا هیچ کاندیدێک نەیاوێت بە ئاشکرا پشتیوانی بۆ ئایپاک بکات.

ئایپاک ناوەندی پشتیوانی ئیسرائیل لە ئەمریکا. چوارهەم، کۆمارییەکان لە ولایەتە کۆمارییەکان لە ژێر فشاردان. ئەمە بە زەقی بە نەخشەی سەفەرەکانی ترەمپەوە دیارە.

ترەمپ ناچارە لەو ولایەتانە بانگەشە بکات کە لە ڕابوردودا کۆمارییەکان بە ئاسانی دەیانبردەوە وەک تەکساس، ئەلاسکا، مۆنتانا، لە گەڵ ئۆهایو. پێنج، ئیلۆن ماسک بە سەدان ملیون دۆلار لە هەوڵی کۆنترۆڵ و ئاراستەکردنی هەڵبژاردنەکاندایە. بۆ نمونە لە تەکساس بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی بە دڕندەکردن و تۆقێنەر کردنی کەسێک وەک جەیمس تالاریکۆ.

کاتێک تەماشا دەکەیت کە چۆن پارە باڵدەستە نەک دیموکراسی، چۆن میدیا و گەلحۆیی میدیای وەک دیڤد فرێنچ دەڵێت باڵادەستە، ناتوانیت بە هیچ شێوەیەک باس لە دیموکراسی بکەیت.

ترەمپ دەڵێت پێنج هەزار دۆلار دەدات بە هەرکەسێک دەنگ بە کۆمارییەکان بدات. شەش، ترەمپ بۆ لابردنی فشار لە سەر خۆی لە هەوڵی ئەوەدایە کە زیلینسکی بکاتە بەرپرسیاری گرانی گاز و بەنزین و شمەکەکانی تر لە ئەمریکا. لەم ڕەوە لە گەڵ پوتیندا لە هەوڵی ڕێکەوتندایە. حەوت، دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لە سەر شەڕ لە گەڵ ئێراندا.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی