سیناریۆی جەرفول سەخرو ئایندەی هەرێمی کوردوستان

13 خولەک پێش ئێستا

عمر على محمد

سیناریۆی جفر السخر زیرەکانە داڕێژرابوو،بە هاتنی قائانی توانیان هەموو ململانێکان بە ئاراستەی دانوستان بەرن و ناو ماڵی شیعە بە یەکگرتوویی بهێڵنەوە و واش لە قەڵەمی بدەن کە پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنی جفر السخر لەلایەن زەیدیەوە سەرکەوتوو بوو، ئەم پڕۆسەیە تەنها ئاڵوگۆڕی ڕۆڵ بوو،حزب اللە جێگەی پێ چۆڵ دەکەن،حەشدی جێگەی دەگرێتەوە لە کاتێکدا حزباللە گروپێکی سەر بەحەشدەو موچەو هاوکاریەکانیان لە لایەن حکومەتەکەی زەیدیەوە دابین دەکرێت، ئەو هێزی زەیدی لە سوپاو دژەتیرۆرو حەشد کە دەچنە نێو جەرفول سەخەر هەموی شیعەن، لەلایەکی تر گوتارەی توندەکەی زەیدی و هەڕەشەکانی بۆ سەر حزب اللە تەنها بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی شەقامی ناڕازی عێراقە و لەلایەکی تریش بۆڕازیکردنی ترەمپە لە بەرەو ڕوبوونەوەی گروپەکانی موقاوەمە،بەڵام دواجار سیناریۆکە لە لایەن قائانیەوە داڕێژرابوو ئەو چۆنی ویست بەو جۆرە کۆتایی پێ هێنرا.

ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە لە دوای ئەم سیناریۆیە هەرێمی کوردوستان چارەنووسی چی دەبێت،لەکاتێکدا ئێستا ناو ماڵی کورد پەرتەوازەبوەو جەمسەرێکیان لە بەغدایە و داوای بە هەرێم بوونی پارێزگاکانی هەرێم دەکەن و ئەوی تریشیان دەڵێت هەر لایەنێک ئەوە بکات هەموو شتێک دژی دەکەین،عەلی زەیدی هەڕەشە دەکات و دەڵێت لە زاخۆوە تا بەسرە ڕێگە بە قاچاخ بردنی نەوت نادەین،دیارە ئەوان زانیاریان هەیە کە لە سنورەکانی هەردوو زۆنەکە بە قاچاخ بردنی نەوت هەیە،لەم کاتە دژوارەی هەرێم دا ئەگەری ئەوە هەیە حەشدو سوپا بەو بیانوەوە ڕو لە هەرێم بکەن و کێڵگە نەوتیەکان کۆنترۆڵ بکەن ،زیرەک کەمال ڕاوێژکای سەرۆکی هەرێم لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەمریکا هانی حکومەتی عێراق دەدات بیرە نەوتییەکانی هەرێم داگیر بکات.ئایە حوکمڕانانی هەرێم کەخۆی لە یەکێتی و پارتی دا دەبینێتەوە بۆ ئەم دۆخە چیان پێیە،ئایە خۆیان بەشێک دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە داگیرکاریە یان بە پەلە هەست بە مەترسی دۆخەکە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتو گۆ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی