سامسۆنگ پێش ئەپڵ کەوتەوە

هەمەڕەنگ

20/04/2024‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

داتاکانی کۆمپانیای IDCی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی بازاڕ دەریخستوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسی بواری ئەلیکترۆنی کۆریای باشور، لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا پلەی یەکەمی لەفرۆشتنی مۆبایلە زیرەکەکانی جیهانیدا بەدەستهێنایەوە پێش کۆمپانیای ئەپڵی ڕکابەرە ئەمریکییەکەی کەوتۆتەوە.


کۆمپانیای IDC بڵاویکردەوە، فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا لە ماوەی چارەکی یەکەمدا بە ڕێژەی 7.8% ساڵانە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 289.4 ملیۆن مۆبایل.

لە ماوەی چارەکی یەکەمدا کۆمپانیای سامسۆنگ 60.1 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە ، لە کاتێکدا ئەپڵ 50.01 ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە، بەمەش پشکی هەردوو کۆمپانیاکە لە بازاڕی جیهانیدا گەیشتووەتە لەسەدا 20.8 و لەسەدا   17.3

ڕایان ڕیس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای توێژینەوەی IDC لە تیمی چاودێریکردنی بازاڕی جیهانی، وتویەتی “وەک چاوەڕوان دەکرا بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەوام دەبێت لە بوژانەوە، لەگەڵ گەشبینی لەنێو گەورەترین براندەکانی بازاڕدا وردە وردە زیاد دەکات، لەکاتێکدا ئەپڵ سەرکەوتوو بوو لە داگیرکردنی پلەی یەکەمی بازاڕ لە کۆتایی ساڵی 2023 ، سامسۆنگ سەرکەوتوو بوو لە دووپاتکردنەوەی بوونی خۆی وەک گەورەترین دابینکەری مۆبایلە زیرەکەکان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

هەروەک، کۆمپانیاکانی شاومی و ترانسیۆن و ئۆپۆی چینی سێ پۆستی داهاتوویان لەڕووی فرۆشتنەوە داگیرکرد.

هەرچی کۆمپانیای ترانزۆنە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بازاڕی ئەفریقا کاردەکات، ساڵانە گەشەی فرۆشی بە ڕێژەی نزیکەی 85% تۆمارکردووە، بەمەش پشکی بازاڕەکەی گەیشتووەتە نزیکەی لەسەدا 10.

نابێلا بۆپاڵ، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە تیمی چاودێریی بازاڕی جیهانی لە کۆمپانیای IDC وتویەتی: بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە دوو ساڵی پێشووی پشێوی بەهێزتر و جیاوازتر دەرکەوت دوای دابەزینێکی گەورە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، و بوونی کۆمپانیای ترانزیشن جێگیر بووە لەنێو پێنج کۆمپانیا گەورەکەدا بەهۆی گەشەسەندنی بەهێز لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

و: ئاکۆ ئاڵی