هەڵوێستی نوێی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر کردنەوەی هەژماری فەرمانبەرانی هەرێم

کوردستان

20/04/2024‌ 1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو، پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچە (تەوتین) ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانی جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیمان کرد و پێی ڕاگەیاندین لە بابەتی یەکلایی کردنەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم لە تایبەتمەندی دادگای فیدڕاڵیی عێراقدا نییە.

موسەننا ئەمین، ئاماژەی بەوەکرد، دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرۆکی دادگاکە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕوونە، کە دەبێت مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت، کە ناوی چواری، پلەی وەزیفی، بڕی مووچەکەی لە بانکێکی عێراق جێگیرکرابێت، دواتر خۆی دەتوانێت بە هەر شێوەک بێت وەریبگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە، داوایکردووە کە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە زانیاری مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکەن.