ئاسایش دەست بەسەر 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

کوردستان

14/05/2025‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا جیادا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام کریستاڵ دەگرن.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەڕۆژانی 7 و 8 ی ئایاری 2025 توانرا ڕێگری لەگواستنەوەی بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بکرێت، کە بازرگانان بەنیازبون ماددە هۆشبەرەکە بگوازنەوە بۆ شارەکانی هەرێم ".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە  ".