شارپرێس:
وه‌زیرێكى كورد له‌حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى هه‌شت‌و مانگه‌كانى دواترى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخه‌كه باشه‌و هیوادارین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا موچه‌ى مانگى هه‌شت خه‌رجبكرێت".
د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتوه، "کۆبونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق، دوای کۆبونەوەی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیران بوو، لەگەڵ سودانى لەبارەی موچەو نەوتی هەرێمه‌وه قسەمانکرد؛ دۆخەکە باشە، هیوادارین لەم چەند ڕۆژەدا موچە خەرجبکرێ".
له‌و لێدوانه‌یدا وتیشى، "بەگشتیی باسی موچەی مانگی هەشتمان کرد، دواییش موچەی مانگی نۆ باسدەکرێت، کێشەی بنەڕەتی نەماوە، ئەگەر کێشەی پارەی نەختینە ئه‌گه‌ر هەبێت، ئەوە پەیوەندیی بەهەموو عێراقەوە هەیە، نه‌ك ته‌نها لایه‌نێك".
ئێستا فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى هه‌شتیاندان له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ 8ى 10ى 2025و تائێستا نازانرێت چاره‌نوسى پێنج موچه‌ى ئه‌مساڵیان چى به‌سه‌ردێت‌و به‌گشتیش له‌مساڵدا چه‌ند موچه‌یان ده‌فه‌وتێت‌و نادرێت.