وتاری ترەمپ لە لوتکەی شەرم شێخ

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی غەززە وتارێکی پێشکەش کرد و ستایشی سەرکردە و بەرپرسانی بەشداربووی لوتکەی شەرم شێخی کرد.

ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە پشتمەوەن، گەورەترین و بەهێزترین سەرکردە و دەوڵەمەندترین سەرکردەکانن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە "زۆر بە ئاسانی" ئەنجامدراوە و "هەموو لایەک دڵخۆشن بەو ڕێککەوتنە".

هەروەها ترەمپ دەشڵێت "هەریەکەیان لەوانە دەناسم، بە شێوازی خۆیان، و دەتوانم بە تایبەتی چەند کەسێکیان بڵێم، چونکە ئەوە ژیانە، بەڵام ئەوان لە گەورەترین کەسەکانن، کەسانێک کە بەڕاستی گرنگی بە زێدی خۆیان دەدەن، هۆکاری ئەوەی ئەمە ڕوویدا، لەبەر ئەوەیە کە هەموویان پێکەوە هاتوون و ویستوویانە ڕەوشی غەززە چاک بکەن. ئەوان دەیانویست هەموو شتتێک چاک بێت، بەڵام گەیشتە ئەو ئاستەی کە شێتانە بوو".

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت " کاتێک کۆبووینەوە و دەستمان بە قسەکردن کرد، ئەوە بۆ من سەرسوڕهێنەر بوو. زۆر بە ئاسانی بەڕێوەچوو. یارمەتیدەرێکی گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە بە ئاسانی ڕۆیشت کە کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە لێرە دانیشتووین و ئەم کارە پەسەند دەکەین و جێبەجێی دەکەین. هەمووان دڵخۆشن بەو کارە، وەک ئەوەی پێشتر نەمبینیوە."

ڕاشیگەیاند "تەنها دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم. زۆر سوپاس تەمیم. بەگشتی زۆر سوپاس."
ئ.ە