وه‌فدێكى باڵاى سه‌ربازیى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشته‌ دیمه‌شق

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكردوه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكى باڵاى سه‌ربازیى‌و ئه‌منیى ڕۆژئاواى كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریاو ئه‌مڕۆ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.


كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیه‌وه‌ ئاشكرایكرد، وه‌فدێكى باڵاى سەربازیی‌و ئەمنی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموكرات، گه‌یشتوه‌ته‌ دیمەشق.

وه‌كو له‌زارى سه‌رچاوه‌كه‌ وتى، "ئەمڕۆ وه‌فده‌ باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی‌و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی دیمەشق کۆدەبێته‌وه‌".

بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، وەفدەكە پێكهاتوە لە سیپان حەمۆ و سۆزدار حاجی فەرماندەی باڵای هەسەدەنو سەرۆكایەتی شاندەكە دەكەن، ئەركان داود وتەبێژی هەسەدەو شاكر دێرەزور فەرمادەی باڵای دێرەزور

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتون، هەردولا باس لەخستنەڕوی هێزەکانی (هەسەدە)و هێزەکانی ئاسایش لەحکومەتی نوێ دەکەن.