شارپرێس:
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى سه‌ربازیى‌و ئه‌منى له‌باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) گه‌یشته دیمه‌شق‌و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ناوخۆ‌و به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، ئه‌و وه‌فده له‌لایه‌ن مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌وه سه‌رۆكایه‌تى كراوه‌و كۆبونه‌وه‌كانیش له‌دیمه‌شق، عه‌بدى سه‌رۆكایه‌تى كردوه.
ئه‌مڕۆ لیژنەیەک لەهێزەکانی سوریاى دیموکرات‌و ئاسایشى ناوخۆ لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چونه دیمەشقى پایته‌ختى سوریا، به‌ڵام چاوى میدیاكان ته‌نها له‌سه‌ر ناوى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى هه‌سه‌ده بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕونیشیكرده‌وه، وه‌فده سەربازیی‌و ئەمنیه‌كه‌ى باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى، كاتێك چونه‌ته دیمه‌شق، ڕاسته‌وخۆ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ‌و به‌رگریى سوریا ده‌ستپێكردوه.
شارپرێس له‌زارى ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌وه زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتون وه‌فده‌كه جگه له‌ژه‌نراڵ عه‌بدى، هه‌ریه‌ك له(سۆزدار حاجی‌و سیپان حه‌مۆ ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هه‌سه‌ده‌و ئەبسەر داود وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌و شەکر عارەب فه‌رمانده‌ى باڵاى هه‌سه‌ده)، هاوكات فەرماندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ -ش بریتیبون له(دلێر حسین تەمۆ، عه‌لى خدر حسن، مستەفا مەحموود دەلی، ئاهۆ ئەلیۆ لێهدۆو ئارین مستەفا) پێكهاتبون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕونیشیكرده‌وه، "ژه‌نراڵ عه‌بدى‌و وه‌زیرانى ناوخۆ‌و به‌رگریى سوریا، پرسە گرنگەکانی ئەمنی‌و سەربازییان تاووتوێكردو جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنى 10ى ئادار كردوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه باڵا سه‌ربازیه‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، "ئامادەبوونی سیپان حەمۆ لەلیژنەی دانوستانی سەربازیی‌و ئەمنی دڵخۆشکەرە، بەوپێیەی ئەزمونێكى سه‌ركه‌وتوو و هه‌روه‌ها زۆریشى لەدانوستانی سەربازیدا هەیە".
