شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ورده‌كاریى گفتوگۆیه‌كى نهێنى‌و هه‌ستیارى وڵاته‌كه‌یى‌و ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عراقچى‌و ویتكۆڤ قسه‌یانكردوه"، ده‌شڵێت:"له‌دواى ئه‌و گفتوگۆیه زۆر شت گۆڕا، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستى حزب‌و وڵاتانى هاوپه‌یمانى كۆمارى ئیسلامى سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى غه‌ززه‌و پلانه‌كه‌ى تره‌مپ له‌و ڕوه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ جه‌ریده‌ى كوه‌یتى ئاشكراكردوه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان عه‌باس عراقچى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ستیڤ ویتکۆف نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدراون.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئەم دانوستانانە دوای ئەوە وەستابوو کە ئیسرائیل لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردودا هێرشێکی لەناکاوی بۆسەر ئێران دەستپێکردو ئەوەش بوە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێک کە بەشەڕی 12 ڕۆژەى (ئێران ـ ئیسرائیل) ناسرا دواتر ئەمریکا بەبۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران‌و سەپاندنی ئاگربەستێک بەشداریی تێداکرد.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دوایین پەیوەندیی نێوان ئەو دوو کەسە ئێوارەی شەممەی ڕابردوو بوە، لەو ماوەیەدا هەردولا لەسەر پێویستی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان ڕێککەوتون.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ى چوارچێوەی پەیوەندییەکە، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو چەند کۆبونەوەیەکی نهێنی نێوان هەردولا لەعوممان یان قەتەر ئەنجامبدرێن بۆ هەماهەنگی پێشئەوەی بەفەرمی بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پێش پەیوەندییەکەی ڕۆژی شەممە، ویتکۆڤ پەیوەندیی بەعراقچیه‌وه کردبوو، داوای لەتاران کردبوو پشتیوانیی لەپلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکات بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە.
ئەم پلانە ڕەزامەندی سەرەتایی لەهەردوو لایەنی ململانێکان، ئیسرائیل‌و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وەرگرتوەو ستایشی بەربڵاوی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتیشى به‌ده‌ستهێناوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، پاڵپشتی ئێرانی بۆ هەڵوێستی مەکتەبی سیاسی حەماس‌و پشتگیریکردنی هەر پلانێک کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بەخوێنڕشتنی غەززەییه‌كان دوپاتکردەوە، بەڵام ویتکۆف داوای لەوه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كردوه، بەفەرمی ڕاگەیاندنی پشتیوانی بۆ ئەو پلانە بڵاوبكه‌نه‌وه نەک تەنها لەلایەن ئێرانەوە، بەڵکو لەلایه‌ن ژماره‌یه‌ك لەهاوپەیمانەکانیشەوە، بەتایبەتی حزبوڵڵا لەلوبنان.
تاران بەوریاییەوە وەڵامی ئەو داواكاریه‌ى داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، بەیاننامەیەکى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، تاران پشتیوانیی لەهەر بڕیارێکی فەڵەستینییەکان دەکات کە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی جینۆساید، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەغەززە، ڕێزگرتن لەمافی چارەی خۆنوسینی گەلی فەڵەستین، هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان‌و ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو، تاران هەمیشە پشتگیریی لەهەر دەستپێشخەرییەک کردوە کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بەپاکتاوی نەتەوەیی‌و تاوانەکانی جەنگ‌و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی لەغەززە‌و بنەمای گەیشتن بەچارەنوسی گەلی فەڵەستین مسۆگه‌ر بكات، بەڵام هۆشداریداوە لەڕەهەندە مەترسیدارەکانی ئەو پێشنیازەو خیانەت‌و ڕێگری‌کردن لەجێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئیسرائیل.
چه‌ند كاتژمێرێك دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌و ناڕاسته‌وخۆ پشتیوان بۆ پلانه‌كه‌ى تره‌مپ، گۆڕانكارییه‌كى به‌په‌له‌ى له‌هه‌ڵوێستى حزبوڵڵاى لوبنان به‌دواداهات، چونكه به‌ر له‌ئێران، ئه‌و حزبه هێرشیكردبوه سه‌ر پلانه‌ى تره‌مپ‌و دژایه‌تى خۆى ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام له‌دواى ئێران، نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتى:"ئێمه پشتگیریی لەهەر بڕیارێک دەکه‌ین کە حەماس پەسەندی بکات".
سەرچاوە لوبنانییەکانیش ده‌ڵێن، حزبوڵڵا دوای وەرگرتنی په‌یامى ئێران‌و دواتریش حه‌ماس، له‌هەڵوێسته‌كه‌ى پێشوى په‌شیمان بوه‌وه‌و پشتیوانیى بۆ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یاندوه.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتویه‌تى، "ویتکۆف هەوڵیداوە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان بەئاگربەست لەغەززە ببەستێتەوە، ئەمەش لەهەوڵێکدا بۆ فشارخستنەسەر تاران بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر هاوپەیمانەکانی بەتایبەتی حەماس هەبێت تاوه‌كو بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشنیازه‌كه‌ى ئەمریکا قبوڵ بكات".
ده‌شڵێت، "لەبەرامبەردا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، مەرجەکانی تارانى بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژەکان دوپاتکردوه‌ته‌وه لەوانەش، دانپێدانانی واشنتۆن بەمافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێک لەسەر بەرنامە موشەکییەکەیی‌و هەر جۆرە گرژییه‌ك سه‌باره‌ت به‌پرسى ئەتۆمیی".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه دیبلۆماسیه‌كه‌ى تاران زانیاریى ئاشكراكردوه، ئه‌وه‌شى نه‌شاردوه‌ته‌وه، ویتکۆڤ، به‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى وتوه، ئه‌گه‌ربێت‌و تاران پشتیوانى ئاشتى‌و هه‌وڵه‌كانى تره‌مپ بكات له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و هاوپه‌یمانه‌كانیشى قایل بكات دژایه‌تى تره‌مپ‌و ئه‌مریكا نه‌كه‌ن، ئه‌وا واشنتۆن لەئەنجومەنی ئاسایش كارده‌كات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سه‌ر ئێران کە لەچوارچێوەی میکانیزمی "سناپباک" به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندراوه‌و مێژوه‌كه‌شى بۆ ساڵى 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
