شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری پۆلیتیکۆ ئاشکرایکردوە، کۆشکی سپی دەقی داوای لێبوردنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی، لەقەتەر ئامادەکردوە، دوای هێرشەکەی مانگی ڕابردوى بۆسەر سەرکردەکانی حەماس لەدەوحە.
بەگوێرەی سێ سەرچاوەی ئاگادار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داوای لەناتانیاهۆ کردوە ڕاستەوخۆ لەکۆشکی سپییەوە پەیوەندی بەمحەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەرەوە بکاتو دەقی داواکاری لێبوردنەکە بخوێنێتەوە کە پێشتر بەهەماهەنگی لەگەڵ دەوحە ئامادەکرابوو.
ئەوەش هاتوە، عەلی ئەلزوادی دیبلۆماتکاری قەتەری کە ئامادەی پەیوەندییەکە بوە بۆ دڵنیابون لەپابەندبونی ناتانیاهۆ بەدەقەکە.
باس لەوەشکراوە، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، ناتانیاهۆ نیگەرانی خۆی بۆ پێشێلکردنی سەروەریی قەتەر دەربڕیوەو جەختیکردوهتهوه، ئهوهى ڕویدا دوبارە نابێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندوە، داوای لێبوردنەکە لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوەو بەنێوەندگیریی ترەمپ ئەنجامدراوە.
باس لەوەشدەکرێت، ئەم هەڵوێستەی ناتانیاهۆ ڕوبەڕوی ڕەخنەی فراوان لەناو ئیسرائیلدا بوهتەوە.