شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی کە داتای نزیکەی 17 هەزار
نەخۆش و 600 هەزار کەسی تەندرووستی لەخۆ گرتووە، پەیوەندیی لەنێوان جۆری گرووپی
خوێن و زوو تووشبوون بە جەڵتەی مێشکی ئاشکرا کردووە، بەمشێوەیەی خوارەوە:
جۆری خوێنی A بەتایبەت جۆری لاوەکی A1 :هەڵگرانی ئەم جۆرە خوێنە ڕێژەی
16% زیاتر مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک هەیە پێش تەمەنی 60 ساڵی.
جۆری خوێنی B :پەیوەندی هەیە بە ڕێژەی نزیکەی
11% زیاتر لە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە.
جۆری خوێنی O بەتایبەت جۆری لاوەکی O1 : مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک
بە ڕێژەی 12% کەمترە لەچاو جۆرەکانی تردا.
ئەم پەیوەندییە
بە ڕوونی تەنیا لە کەسانی خوار تەمەن 60 ساڵی دەرکەوتووە. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی
کە جەڵتەکانی تەمەنی زوو( Early Strokes) لەوانەیە زیاتر پەیوەندییان بە میکانیزمەکانی مەیین تایبەت بە خوێن هەبێت نەک
ڕەقبوونی دەمارەکان کە زیاتر لە تەمەنی گەورەتردا ڕوودەدەن.
سەرەڕای ئەوەی ئەم زیادبوونەی مەترسیی
تووشبوون ڕێژەیەکی کەمە و پێویستی بە پشکنینی زیادە نییە، بەڵام ڕۆڵی هۆکارەکانی مەیینی
خوێن blood clotting factors) لە هۆکارەکانی جەڵتەی مێشکدا دەردەخات.
لێکۆڵینەوەکە
بەشداریی لە چەندین کیشوەرەوە لەخۆ گرتبوو، بەڵام توێژەران داوایان کردووە کە لێکۆڵینەوەکان
فراوانتر بکرێن و نموونەی هەمەچەشنتر لەخۆ بگرێت بۆ ئەوەی فاکتەرە جیاوازەکانی نێوان
کۆمەڵگەکان تێبگەن.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی
