شارپرێس:
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (Journal of Cosmology and Astroparticle Physics) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە گەردوون لە ماوەی نزیکەی 20 ملیار ساڵی داهاتوودا بەسەرخۆیدا
بڕووخێتەوە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییەک لە سروشتی وزەی تاریکەوە.
تەمەنی گشتیی گەردوون بە نزیکەیی 33.3ملیار ساڵ دەخەمڵێنرێت،
و لەبەر ئەوەی تەمەنی ئێستای 13.8 ملیار ساڵە، ئەوا نزیکەی 19.5 ملیار ساڵ دەمێنێتەوە پێش ئەوەی ئەوەی پێی دەوترێت "داگرتنە گەورەکە" ڕووبدات.
زانایان پێشبینی دەکەن کە گەردوون بۆ ماوەی 11 ملیار ساڵی تر بە فراوانبوون بەردەوام
بێت و قەبارەکەی بگاتە 1.7 ئەوەندەی قەبارەی ئێستای، پاشان لە فراوانبوون دەوەستێت و دەست دەکات بە کۆبوونەوەیەکی
خێرا (کشانەوە) تا کۆتاییەکەی.
ئەم ئەنجامە پشت بە گریمانەیەک دەبەستێت کە لەوانەیە
نەگۆڕی گەردوونی نەرێنی بێت، ئەمەش وا دەکات کە وزەی تاریک لە هێزێکی پاڵنەرەوە بگۆڕێت بۆ هێزێکی
ڕاکێشەر.
سەرەڕای ئەوەی ئەم گریمانانە هێشتا پشتڕاست نەکراونەتەوە،
بەڵام هەنگاوێکی گرنگن بۆ تێگەیشتن لە چارەنووسی گەردوون وەک چۆن لە سەرەتادا تێگەیشتین.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی