شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌ژمارێكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى مۆسادى ئیسرائیلى، تیم‌و یه‌كه تایبه‌ته‌كانیان توانیویانه ده‌ستیان بگات به‌ئیسماعیل قائانى‌و به‌ئامانجى بگرن، به‌ڵام ئاژانسى نزیك له‌سوپاى پاسداران، سه‌رله‌به‌رى ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و به‌هه‌واڵى "درۆ‌و چه‌واشه‌كاریى ناوى ده‌بات".
ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیم نزیك له‌سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌ڵێت، "هه‌ژمارو سۆشیال میدیاكانى نزیك له‌مۆسادى ئیسرائیل، بڵاویانكردوه‌ته‌وه، گوایه ده‌ستیانگه‌یشتوه به‌ئیسماعیل قائانى‌و توانیویانه به‌ئامانجى بگرن".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ته‌سنیم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "سه‌ربارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌گۆیانه‌ى باس لەتیرۆرکردنی ژەنەراڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەکەن، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئەوانه ته‌نها شه‌ڕى ده‌رونین‌و له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و درۆن‌و هیچ بنەمایەکیان نییە".
ئاژانسەكه‌ى نزیك له‌پاسداران نوسیویه‌تى، "ئەمە یەکەمجار نییە دەنگۆی لەو شێوەیە بڵاودەکرێتەوەو لەدوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023شوە، ئیسرائیل چەندینجار هەواڵی هاوشێوەی لەبارەی قائانییەوە بڵاوکردوەتەوە".
هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، "هەژمارێکی دیاریکراوی سەر بەمۆساد بەناوی "ئاگاداریی تیرۆر" (Terror Alarm) بەشدارە لەتێکەڵکردنی هەواڵی ڕاست‌و درۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنی دەرونی" بۆسه‌ر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، نەک تەنها گەیاندنی زانیاریی".
