پێش هەڵبژاردن دوو موچە دابەش دەکرێت

لە میدیاکانەوە

12/10/2025‌ 1253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت، پێش هەڵبژاردنیش موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت.


میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" سبەی دوشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرێت، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشت خەرج بکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لیستی موچەی مانگی نۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، لە ئێستادا پەسەندکراوە، چاوەڕێش دەکرێت پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران موچەی مانگی نۆ دابەش بکرێت.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 11ی11ی2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

محەمەد سەردار