شارپرێس:
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، ئهحمهد شهرع سهرۆكى سوریا ڕوفاتی ئیلی کۆهین سیخوڕی بەناوبانگی ئیسرائیلی ڕادەستی وڵاتەکەی دەکاتەوە کە لەسوریا بەخاکسپێردراوە.
دوای 60 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سیخوڕی ئیسرائیلی "ئیلی کۆهین" کە لە 18ی ئایاری ساڵی 1965 لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی سوریاوه لهسێدارهدراوه، لەمانگی ئایاری ئەمساڵ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) دۆزینەوەی ئەرشیفی ئەو بریکارەیان لەسوریا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، لەکاتێکی نزیکدا ڕوفاتی کۆهین دەگەڕێنرێتەوە ئیسرائیل.
ئیلی کۆهین لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)ەوە هەڵبژێردراو لەساڵی 1962 بەناسنامەیەکی ساختە بەناوی کامیل ئەمین سابت نێردرا بۆ سوریا، کە خۆی وەک بزنسمانێکی سوریی گەڕاوە لەئەرجەنتین نیشاندا.
کۆهین توانیی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ کەسایەتییە سەربازییو سیاسییە دیارەکانی سوریا دروستبکات.
كۆهین توانیی زانیاریی هەواڵگریی گرنگ لەسەر هێزەکانو بەرگرییەکانی سوریا کۆبکاتەوە، ئەوەش یارمەتیی وڵاتەکەیدا لەشەڕی لەگەڵ سوریا لەساڵی 1967 سەربکەوێت.