تۆمەتباری ڕوداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیركرا

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 717 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی ئەو كەسەی ڕاگەیاند كەلەبەردەم دادگای هەولێر هەڵسا بە وشتنی خەزوری خۆی.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،  لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی لەحاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کەوا کێشەی خێزانی هەبوە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزوری خۆی دەکات بەناوی  (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.