شارپرێس:
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، قۆناغی كۆتایی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردوە كە ڕاهێنان كردنە بەكارمەندانی سەر سندوقەكان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"لەڕۆژی شەممەوە قۆناغی یەكەمی راهێنان بەكارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان دەستیپێكردوەو ڕاهێنانەكان بەسێ قۆناغ بەڕێوە دەچن.
ئاماژەی بەوەشکرد، 230 هەزار كارمەند رۆژی دەنگدان بەشداری لەڕاهێنانەكاندا دەكەن و كۆتایی ئەم مانگە ڕاهێنانەكان تەواو دەبن.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لەیانزەی یانزەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.