شارپرێس:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، جگەرەکێشانی لە زانکۆکان قەدەغەکرد و سزاکەشی دیاریکرد، کە لە 10 هەزار دینارەوە بۆ 25 هەزار دیاریکراوە.
بەگوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەکێشان مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ دەگرێتەوە، به‌جۆرێك کە پێبژاردنی 25 هه‌زار دینار مامۆستایان دیاریکراوە، پێبژاردنی 15 هه‌زار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و 10 هه‌زار دینار بۆ خوێندكارانی زانكۆ دیاریکراوە.
وه‌زاره‌تەکە دەشڵێت، ئامانجی بڕیاره‌كه دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی زانكۆیی ته‌ندروست و پاك و بێ دوكه‌ڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمییه.