شارپرێس:
داواکاری گشتی تورکیا
دۆسیەیەکی دیکەی یاسایی لەدژی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول کردەوە،
کە سەر بە پارتی گەلی کۆماریە و ماوەی شەش مانگە بەتۆمەتی گەندەڵی لەزینداندایە.
ئاژانسی هەواڵی
"ئەنادۆڵۆ" بڵاویکردەوە، هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ نەجات
ئۆزکان، بەڕێوەبەری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئیمام ئۆغڵۆ لە هەڵبژاردنەکانی 2019 و 2024 و مەردان یانارداغ، سەرنوسەری کەناڵی "تیلی 1"ی سەر بە پارتی ئۆپۆزیسیۆن دەکرێت.
داواکاری گشتی تورکیا دەڵێت، لەکاتی بانگەشەی
هەڵبژاردنی 2019دا نەجات ئۆزکان لەگەڵ بازرگانێکی تورکی زانیاری نهێنیان لەبارەی
پرۆسەی هەڵبژاردن بە دەزگای هەواڵگری وڵاتانی بیانی داوە.