ئەمریکا: هەر وڵاتێک ئیسرائیل پێی ئاسودە نەبێ ناتوانێ ببێتە بەشێک لەهێزە نێودەوڵەتییەکەی غەززە

جیهان

24/10/2025‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، چەند وڵاتێک داوایانکردوە ببنە بەشێک لەو هێزە نێودەوڵەتییەی دوای حەماس غەززە دەپارێزن، بەڵام هەر وڵاتێک ئیسرائیل پێی ئاسودە نەبێ، ناتوانێ بەشدار بێت لەو هێزە.


مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە،" بزوتنەوەی حەماس هیچ ڕۆڵێکی نابێ لەداهاتوی غەززەدا، ئێمەش وەک ئەمریکا بەردەوام دەبین لەجێبەجێکردنی پابەندییەکانمان لە رێککەوتنی غەززەدا ".

ئەوەشیخستەڕوو،" چیتر غەززە نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەگەریش حەماس ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات رێککاری دیکە بۆ چەکدانانی دەگرینەبەر ".