شارپرێس:
نوح یەڵماز، جێگری وەزیری
دەرەوەی تورکیا وەک باڵیۆزی ئەو ولاتە لەسوریا دیاریکرا.
ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵۆ"ی
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح
یەڵمازی جێگری ئاگادارکردوەتەوە لەوەی وەک باڵیۆزی نوێی تورکیا لەدیمەشق
دیاریکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم
هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی تورکیایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا.
نوح یەڵماز لە 20ی ئایاری 2024وە پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیای وەرگرتوە،
پێشتریش لەدەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) و وەزارەتی دەرەوە پۆستی هەستیاری
پێدراوە.
پێشتر، لەناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ، نوح یەڵماز وەک جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبوەوە.
محەمەد سەردار