یەکەم وڵاتی عەرەبی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ناردنی هێز بۆ غەززە ڕادەگەیەنێت

جیهان

24/10/2025‌ 2245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئوردن رەتیدەکاتەوە هیچ هێزێکی سەربازی لەچوارچێوەی هێزە نێودەوڵەتییەکەی دوای حەماس رەوانە غەززە بکات، دەشڵێت،" تەنها لەڕوی هاوکاریی مرۆیی و بنیاتنانەوە پاڵپشتی غەززە دەکەین ".


محەمەد ئەلموئمنی، وتەبێژی حکومەتی ئوردن بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاندوە،" هیچ هێزێک بۆ غەززە نانێرین، پاڵپشتییەکانمان بۆ غەززە تەنها لەڕوی ئاگربەست، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و پرۆسەی سیاسی و ئاوەدانکردنەوە دەبێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هیچ ڕۆڵێکی سەربازیمان لە کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە نابێت ".

وتەبێژی حکومەتی ئوردن باسی لەوەشکرد،" گەلی فەلەستین شایەنی ئەوەیە بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات ".