شارپرێس:
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستا پێویست دەکات هەمو لایەنە فەلەستینییەکان بەرەو پێشەوە بچن دوپاتیكردەوە کە حەماس ئامادەیە بۆ نەرمی نواندن و داوای دروستكردنی لیژنەیەك دەكات.
حازم قاسم، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند، بزوتنەوەکە مەرج ناخاتەڕو کە ڕێگری لەشەرعیەتی فەلەستینی بکات"، هەروەها "سازانی نێوان هێزو لایەنە فەلەستینیەكان پێویستە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە".
وتەبێژی حەماس، ڕەخنەی لەدەسەڵاتی فەلەستینی لەساڵانی ڕابردودا گرت و بەوەی دانا کە گرفتاری دۆخێکی لاوازی و تاکڕەوی لەبڕیارداندا بوە".
داوای لێکرد کەلە لایەنگری حزبی دور بکەوێتەوەو نزیک بێتەوە لەدۆخی سازان".
وتەبێژی حەماس باسی لەوەشكرد،" مەترسییەکانی سەر کەرتی غەززە پێویستی قەناعەتپێکەرن بۆ یەکگرتنی هەموان".
ئاشکرای کرد کە بزوتنەوەکە داوای خێراکردنی پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە".
قاسم جەختی لەوەکردەوە، "هیچ لایەنێکی فەلەستینی ناتوانێت ئەوی دیکە دور بخاتەوە" و پشتڕاستی کردەوە کە حەماس "هەوڵدەدات کەشێکی ئەرێنی بۆ گفتوگۆ فەراهەم بکات و ئامادەی نەرمی نواندنە، هەروەها نیازی نییە بچێتە ناو ناکۆکی یان وەڵامدانەوە لەگەڵ بزوتنەوەی فەتح".
