شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا لەمەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەندو کەمبۆدیا لەشاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادەبوو و ڕایگەیاند، "کۆتایی بەجەنگی هەشتەم هێنا".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان تایلەندو کەمبۆدیا لەشاری کوالامپوری پایتەختی مالیزیا ئامادەبوو و لەوتارێکدا وتی، "کۆتاییمان بەجەنگی هەشتەم لەسەردەمی ئیدارەکەمدا هێنا".
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی:"سەرکەوتوبوین لەکۆتاییهێنان بەململانێی نێوان تایلەندو کەمبۆدیا، پیرۆزبایی لەسەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکەم بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی".
ترهمپ ڕونیشیکردەوە، "ئامانجی ئێمە وەستاندنی جەنگەکانو بەهێزکردنی ڕێڕەوی ئاشتیو خۆشگوزەرانییە".
ڕێککەوتنەکە لەنێوان ئانوتین چارنڤیراکویل سەرۆک وەزیرانی تایلەندو هون مانێت سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا واژۆکرا.
ترهمپ بۆ بەشداریکردن لەلوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەردانی کوالامپوری کردبوو، ڕێککەوتننامەکە پێش بەڕێکەوتنی سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ژاپۆنو کۆریای باشور واژۆکرا.