به‌غدا موچه‌ى مانگى هه‌شتى ڕه‌وانه‌كرد

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت خرایەسەر حسابی وەزارەتی دارایی هه‌رێم.


وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەمویلی موچەی مانگی ئاب خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم.

وه‌زاره‌تى دارایی باسى له‌وه‌كردوه‌، ئه‌مڕۆ 945 ملیارو 817 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم، خراوه‌ته‌سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم،  لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، لیستى موچه‌ى مانگى هه‌شت چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌كراوه‌و له‌دوو كاتژمێرى داهاتودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت‌و له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.