شارپرێس:
سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتیى زانیارییه‌كى هه‌ستیار له‌باره‌ى هه‌وڵێكى پارتیه‌وه له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، "هه‌ركه‌سێك بچێته پاڵ ده‌نگى پارتى، پێنج ملیۆن دۆلارى پێده‌درێت"، هۆشداریدهداتو ده‌ڵێت، "هه‌رچى بكه‌ن ناتوانن به‌سێ كورسییه‌وه حوكمڕانى زۆنى سه‌وز بكه‌ن".
له‌تیف نێروه‌یى ئه‌ندامی سهركردایهتیو لێپرسراوی بۆردی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی له‌كۆڕێكدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود نێردراوى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "پارتى ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان كارابكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستیان كردوه بهكڕینى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان".
به‌وته‌ى نێروه‌یى ئاشكرایكرد، "به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى لهسهرچاوهكانهوه پێمانگهیشتوه، بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، پارتى بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكردوه به‌و مه‌رجه‌ى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌بێ یه‌كێتیى بچێته پاڵ ئه‌وو ده‌نگى بخاته پاڵ ده‌نگى پارتى".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتیى دهپرسێتو ده‌ڵێت، "ئێ باشه پارتى، ئه‌م پاره‌یه ده‌ده‌یت به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێك، بۆچى له‌جێگه‌ى ئه‌وان ئه‌م پاره‌یه ناده‌یت بهموچهخۆران هه‌رێمى كوردستان كه زیاتر له 30 موچه‌یان قه‌رزدارى؟".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "گریمان ئهمكارهشیان بۆ چوه‌سه‌ر، به‌بێ یه‌كێتیى ده‌توانن په‌رله‌مان كارابكهنهوهو حكومه‌ت پێكبهێنن، له‌كاتێكدا له‌زۆنى سه‌وز (كه‌ركوك، سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه) ته‌نها سێ كورسییان هه‌یه، ده‌توانن حوكمڕانى ئه‌م ناوچه‌یه بكه‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر".
ئه‌وه‌شى وت، "خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه به‌گوێره‌ى دوایین هه‌ڵبژاردن، به‌نه‌بونى پاره‌و كه‌میى پڕۆژهشهوه، به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه، هاتنو بهیهكێتیان وت، تۆمان ده‌وێت لایه‌نى دیكه‌مان ناوێت حوكمڕانیى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات".
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیش له‌تیف نێروه‌یى وتى، "كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، واز له‌زمانى زبر، له‌ته‌شهیر، له‌هه‌ڕه‌شه، له‌سیناریۆى جیاجیا، له‌بیركردنه‌وه له‌پیلان بهێننو بێن بهدیدگایهكى به‌رپرسیارانه‌و هه‌ستكردن بهبهرپرسیارێتیه ههمهجۆرهى له‌سه‌ر شانیانه، ده‌ست بهدانوستاندێكى دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان حكومه‌ت پێكبهێنن كه حكومه‌تێكى دادپهروهرو خزمه‌تگوزار بێت‌و خزمه‌تى هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان بكات به‌بێ جیاوازیىو دواتریش به‌یه‌ك تیم ڕوو بكه‌نه به‌غداو له‌به‌غداش به‌رگرییه‌كانى ڕاسته‌قینه له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن".
ساڵێك‌و یه‌ك مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌و تائێستا به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتییه‌وه نه‌توانراوه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێندرێت، یه‌كێتیى ڕاشكاوانه ده‌ڵێت، "من نه‌مهێشتوه حكومه‌ت پێكبهێندرێت به‌هۆى هیچ جیاوازییه‌كانى له‌گه‌ڵ كابینه‌كانى دیكه نابێت"، و پارتیش هه‌ڕه‌شه‌ى دوباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن‌و به‌وته‌ى نێروه‌یى، پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌كات به‌بێ یه‌كێتیى.
