شارپرێس:
پرۆژەی ڕوناکی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبونەوەی خواستو بەکارهێنان لەوەرزی زستاندا، زۆرینەی ئەو ماڵانەی بونەتە هاوبەشی پڕۆژەکە، لەپاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ کرێی کارەبا بێبەشدەبن.
پرۆژەی ڕوناکی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لەپرۆژەی ڕوناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) سودمەندبون، لەوەرزی زستانەدا پاڵپشتیەکانی حکومەت نایانگرێتەوە، چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە 20٪ بەرزدەبێتەوە.
پڕۆژەی ڕوناکی ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "هاوڵاتیان ئاگاداردەکهینهوه زۆرینەی ئەو ماڵانەی لەپڕۆژەکە سودمەندبون، لەوەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەمومان دەست بەبەکارهێنانیەوە بگرین، چونکە زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لەوەرزی زستاندایە نەک لەوەرزی هاوین".
ئهوهش هاتوه، "هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لەوەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوەو بۆیلەر دەگەڕێتەوە، بەکارهێنانی کارەبا-ش لەمانگەکانی زستاندا بەراورد بەمانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە".
پڕۆژەی ڕوناکی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمه کە تیایدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دابیندەكات.
