شارپرێس:
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغدا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، "بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، چاوهڕواندهكرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو موچەکە بگات".
ئەمەش دوای ئەوەهات دوێنێ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، بۆ موچەی مانگی نیسان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بەفەرمی لیستی وردبینیکراوو پەسەندکراوی موچەخۆرانی هەرێم بەزانیاریی پێویستەوە بۆ مانگی نیسان ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە".
ئهوهشى وت:"چاوەڕواندەکرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لەگەڵ موچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق بنێردرێت".