شارپرێس:
ڕەوتی هەڵوێستی
نیشتیمانی دەستگیرکردنی کادرێکی ئیدانە دەکات و دەڵێت، لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو
ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو کادیرەی کە ئەفسەری وەزارەتی
پێشمەرگەیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیراوە
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی
لەڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەکلەدوای یەکەکانی
دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمرۆ کادری باڵامان (ئیسلام
زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دوو بڕوانامەی بەکالوریۆسە
لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو
ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابوو".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەرابردودا
(ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی
و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە".
ڕەوتی هەوڵوێست باسی
لەوەشکرد،" ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە
ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری)
ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت
".
