سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن، بەڵام دەڵێت: "گفتوگۆی جیددی لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "گفتۆیەکی جدیی لەنێوان ئێمە و یەکێتی هەیە. ئێمە لەسەر رێچکەیەکی دروست بۆ پێکهێنانی حکومەت دەڕۆین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت و وتی، "گفتوگۆی ئێمە بۆ ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، هیچ نییەتێک نە لەلایەن ئێمە نە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ دواخستنی پێکهێنانی حکومەت نییە."