پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمانەوە

کوردستان

11/04/2025‌ 120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکێکە لە تەوەکانی کۆبونەوەکە.


فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی ١٤ی نیسانی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە لە پێنج بڕگە پێکهاتووە.

لە کارنامەکەی کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراقدا، پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکەم خاڵە.


پێشتر پەرلەمانتارانی کورد رایانگەیاندبوو، لە ئەگەری پەسەند نەکردنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا، بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن.