ئیران و ئیسرائیل دڵنیایی بە یەکتر دەدەن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکۆتاییەکانی مانگی رابردوو هەریەک لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و ئێران بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و لەڕێی روسیاوە پەیامیان بۆ یەکتر ناردوەو دڵنیاییان داوە کە هیچ لایەکیان هێرش ناکەنە سەر یەکتر.


رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی لەزاری چەند سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" ئیسرائیل و ئێران بە نهێنی لە ڕێگەی ناوەندێکی ڕوسییەوە دڵنیایان بەیەکتر داوە کە هیچ کامیان هێرشی پێشوەختە دژی ئەوی دیکەیان ئەنجام نادەن ".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئیسرائیل لە ڕێگەی مۆسکۆوە تارانیان ئاگادار کردەوە کە ئیسرائیل سەرەتا هێرش ناکات ئەگەر هێرش نەکرێتە سەری، ئێرانیش بەهەمان شێوە دڵنیایی داوە کە هێرش ناکات.