شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا
ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن و وڵاتانی ناوچەکە بیرەوەری نەرێنییان هەیە لەسەر ئەو
سەردەمانەی نوری مالیکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی دەکرد، هاوکات داواش لە سەرکردەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکات کە توانای
بەدیهێنانی خواستی گەلی عێراق سەقامگیری وڵاتەکەی هەبێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بە چەند خاڵێک هەڵوێستی فەرمی ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ
پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەنێت، کە بریتین لەمانە:
-لەکاتێکدا کە ئەمریکا بە
سەرۆکایەتی ترەمپ ئەجێندای ئاشتی لە ناوچەکە جێبەجێ دەکات، داوا لە بەرپرسانی
عێراق دەکەین وڵاتەکە لە ململانێکان دوربخەنەوە و ناوی عێراق بخەنە پێشی هەموو
شتێکەوە.
-راسپاردی سەرۆک وەزیران
و هەر پۆستێکی دیکە بڕیارێکی سەروەری عێراقییە، وەک چۆن ئەمریکاش بڕیار لەبارەی
چارەنوس و حکومەتەکانی داهاتوی وڵاتەکە دەدات
-تیشک دەخەینە سەر
بەرژەوەندییەکان نەک کەسەکان، بەوجۆرەی کە لەگەڵ هاوبەشییە بەهێزەکانی ئەمریکا و
عێراق بگونجێت، حکومەتی عێراقیش توانای لاوازکردنی تیرۆری هەبێ کەلایەن ئێرانەوە
پاڵپشتی دەکرێت
-گرنگە عێراق بەرەو پێکهێنانی
حکومەتێک لە تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراق هەنگاو بنێت، بەجۆرێک کە پارێزگاری
لەو ڕێڕەوەی ئێستا بکات، هەروەها پێویستە عێراق نەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو سەردەمانەی
شەڕی تائیفی و ئاڵۆزییە هەرێمێ باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشابوو.
