شارپرێس:
مۆسكۆ بێده‌نگى شكاند‌و له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى سوریاوه هۆشداریدەدات‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "سیستەمی ناوەندیی، سوریا بەرەو داڕمان دەبات، به‌ڵام لامەرکەزیی بۆ سوریا، ئه‌و وڵاته له‌داڕمان ڕزگارده‌كات‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى ده‌بات".
دامه‌زراوه‌ى ستراتیژى حكومه‌تى مۆسكۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ دۆخى ئێستاى سوریا‌و لێكه‌وته‌كانى كردوه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئیتر لامەرکەزیەت تەنها بژاردەیەکی ئیداریی نییە، بەڵکو پێویستییەکی سیاسیی‌و ئەمنیی‌و ئابورییە بۆ هێشتنه‌وه‌ى سوریا به‌ئارامیى، بیرمان نه‌چێت، ئەزمونی ساڵانی ڕابردوو سەلماندی، لەڕوانگەی ئێمه‌وه وه‌كو ڕوسیا، کە مۆدێلی دەسەڵاتی ناوەندیی ڕەها، توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی لەت‌و پەرتکراوى نییه‌و تواناى سه‌ربازیشى به‌سه‌ریدا ناشكێت".
له‌و ڕوه‌شه‌وه دامه‌زراوه‌ى ستراتیژیى مۆسكۆ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى دیمه‌شق ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته به‌زویى ئه‌م فۆرمولەیه‌ى ئێستا گۆڕانكاریى به‌سه‌ردابێت، له‌پایته‌خته‌وه دەسەڵاتی سیاسیی‌و ئیداریی‌و ئەمنیی فراوان بەهەرێمەکان بدات لەچوارچێوەیەکی یەکگرتوی سەروەریدا، ئەمەش ڕێگە دەدات بەكه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییەکان‌و دوبارە بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان دەوڵەت‌و کۆمەڵگه‌و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر حکومەتی ناوەندیی کە ئێستا له‌وپه‌ڕى بێ‌توانایى خۆیدایه".
ڕوسیا ئەو ئارگیومێنتە بەو ڕاستییەوە دەبەستێتەوە کە لەئێستادا سوریا توشی چەقبەستوییه‌كى ته‌واوه‌تى سیاسیی بوه‌ته‌وه کە بەپلەی یەکەم لەئەنجامی قۆرخکردنی دەسەڵات‌و دورخستنەوەی هاوبەشە سیاسییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئه‌وه‌شى وتوه، "ڕژێمی ئێستا، بەردەوامە لەمامەڵەکردن به‌سیستمى ناوه‌ندیى ڕه‌هاو هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ هاوبه‌شى نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ده‌رفه‌تێك نه‌مێنێته‌وه بۆ دروستبونى متمانه به‌پێكهاته‌كانى سوریا كه وا هه‌ستبكه‌ن وڵات‌و حوكمڕانییه‌كى ته‌ندروست وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بات، لەڕوانگەی ڕوسیاوە ئەم ڕێبازە نەک هەر قەیرانەکە درێژدەکاتەوە، بەڵکو سوریا ئه‌وه‌نده‌ى دیكه به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌بات‌و زیاتریش تێكیده‌شكێنێت".
سه‌باره‌ت به‌ئابوریش، مۆسکۆ هۆشداریده‌دات‌و جەختدەکاتەوە، "ئیتر تێکچونى ڕه‌وشى سوریا له‌بوارى سه‌ربازیى‌و ئه‌منیه‌وه نامێنێته‌وه، بەڵکو به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى ئێستاى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه، ڕۆژانێكى ئابوریى هەڕەمەکی به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه دیسانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى دیكه وڵاته‌كه‌ى توشى لاوازیى‌و داڕوخانى ئابوریى كردوه‌ته‌وه".
وه‌كو مۆسكۆ وتویه‌تى، "هەڵاوسانی توند‌و زۆر به‌هێز، کاریگەریی زۆری لەسەر داهاتی هاوڵاتیان دروستکردوە بۆ نمونه، ڕێژەی هەژاریی‌و بێکاریی گەیشتوەتە ئاستێکی بێوێنە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەرەو ئاستێکی کارەساتبار ده‌ڕۆن، له‌و ڕوه‌شه‌وه ئامۆژگاریى حكومه‌تى دیمه‌شق ده‌كه‌ین، هه‌رچى زوه به‌سیاسه‌ته‌كانى خۆیدا بچێته‌وه‌و فریاى وڵاته‌كه‌ى بكه‌وێت، چونكه مانه‌وه‌ى به‌مشێوازه زۆر درێژه‌ناكێشێت".
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى ڕوسیا زیاتر تیشكیخستوه‌ته‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منیى‌و پێیوایه، "ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستاى سوریا به‌مشێوه خراپه ئیداره‌دانه به‌رده‌وامبێت‌و سوربێت له‌سه‌ر ناوه‌ندێتى خۆى، ئه‌وه شكستێكى گه‌وره چاوه‌ڕوانى ده‌كات، پێویسته له‌برى هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌كانى دیكه‌ى سوریا، بیرى لاى فه‌راهه‌مكردنى ئازادیى‌و سه‌قامگیریى بێت".
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا هەڵسەنگاندنەکانی ڕوسیا ئاماژه‌ى به‌پێشێلکاریه‌كانى سوپا تێكه‌ڵه‌كه‌ى سوریا كردوه‌و وتویه‌تى، "مەترسیدارترین شێوازه‌كانى توندوتیژیی ئامانجدار دژی گروپە دیاریکراوەکان‌و پێكهاته‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێن، ئه‌مه‌ش هێنده‌ى دیكه دۆخى سوریاى به‌ره‌و توندبونەوەی گرژییە تائیفی‌و کۆمەڵایەتییەکان بردوه".
بۆیە پێداگریی دیمەشق لەسەر چەسپاندنی مۆدێلە کۆنەکەى سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د، سەرەڕای گۆڕانی بارودۆخەکە، لەڕوانگەی ڕوسیاوە، "وەک قومارێکی دۆڕاو دەردەکەوێت کە تەنها قەیرانەکە درێژدەکاتەوە، ئێمه پێمانوایه، کورتترین ڕێگه بۆ سەقامگیریی، بریتییە لەدوبارە پێناسەکردنەوەی فۆڕمی دەوڵەت‌و شێوازی حوکمڕانیی".
