شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک هەردوو سەرکردە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان دەربڕیوە، جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردووەتەوە.
هەردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسی کردەوە.
هەروەها لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کۆمەڵێک بابەتی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.