شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌باره‌ى زمانه‌كانى كوردى‌و عه‌ره‌بیه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى-ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاڵپشت به‌نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وهزیرانو كۆنوسى لیژنه‌یه‌كى پێكهێندراو، هه‌ژماركردنى نمره‌ى وانه‌كانى كوردى‌و عه‌ره‌بى ئاره‌زومه‌ندانه نییه‌و هاوشێوه‌ى وه‌ك سه‌رجه‌م وانه‌كانى دیكه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، بڕیارێکی نوێ بۆ قوتابیانی بەشی زانستی پۆلی 12 دراوە كه ئەمساڵی خوێندنیان، هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی‌و عەرەبیان بۆ دەبێتە ئارەزومەندانە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چەند ساڵێکە هەژمارکردنی نمرەی زمانەکانی کوردی‌و عەرەبی بۆ وەرگرتنی قوتابیانی بەشی زانستی پۆلی 12 لەچەند بەشێکی زانکۆکان مشتومڕی لەسەرەو بڕیاری جیاوازیشی لەلایەن حکومەتەوە لەسەردەرکراوە.
ساڵی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەژمارکردنی نمرەی هەردوو وانەکە بۆ قوتابیانی پۆلی 12 لەساڵی خوێندنی 2025-2026 ببێتە ئارەزومەندانە، ئەوکات ناڕەزایەتییەکی فراوانی لێکەوتەوەو بەپەراوێزخستنی زمانی کوردی لێکدرایەوە.
هه‌روه‌ك بڕیاربوو ئەمساڵی خوێندن بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، 20ى 5ى 2025 بەبڕیارێکی نوێ، بڕیارەکەی پێشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 هەڵوەشێنرایەوەو هەژمارکردنی نمرەی هەردوو وانەکەی چەسپاندەوەو سەرپشککردنی قوتابیان نەما، بەڵام بەشێک لەقوتابیان بەتایبەت لەقوتابخانە تایبەتیو نێودەوڵەتییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیی‌و داوایانکرد بڕیاری ئارەزومەندانە جێبەجێبکرێت‌و چەندین کهمپەینی جیاوازیان لەسۆشیاڵ میدیا ڕاگەیاند، حکومەتیش لیژنەیەکی بۆ ئەم بابەتە پێکهێنا تاوەکو ڕەهەندە ئەرێنی‌و نەرێنییەکان لێکبداتەوەو بڕیاری کۆتایی بدات.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكهوه جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نوسراوێكی تازه‌یان ئاراسته كردوین‌و كه باسى وردهكاریى لیژنه‌یه‌كى پێكهێنراو ده‌كات سه‌باره‌ت بهههژماركردنو نه‌كردنى نمره‌كانى هه‌ردوو وانه‌ى كوردى‌و عه‌ره‌بى".
وه‌زیرى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، له‌ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆنوسهى ئاراسته‌یان كراوه جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئاره‌زومه‌ندانه‌ى هه‌ژماركردنى نمره‌ى ئه‌و دوو وانه‌یه‌و ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "نمره‌ى ئه‌و دوو وانه‌یه هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م وانه‌كانى دیكه هه‌ژمارده‌كرێن بۆ ئه‌و خوێندكار‌و قوتابیانه‌ى له‌ساڵى خوێندنى 2025 ـ 2026و ساڵانى دواتر له‌پۆلى 12ى ئاماده‌یین، واته بۆ ساڵى خوێندنى 2026 ـ 2027و ساڵانى دواتریش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت".
