شارپرێس:
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتوەتە ناو جەرگەی
جەنگێکی گشتگیرەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی ڕایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانو
بێپێشینەی درۆنیو موشەکیی کردوەتەسەر کۆبونەوەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەشاری دوبهى،
کە زیاتر لە 160 مارێنزی تێدابوە.
دەنگی تەقینەوەکان لەئاسمانی دوبهىو ئەبوزەبی
گەیشتوەتە ئاستێک کە دانیشتوانی شارەکەی توشی شۆککردوە، سوپای پاسداران دەڵێت،
"ئامانجەکە ورد بوەو زیانی گەورەی بەهێزەکانی ئەمریکا گەیاندوە".
لەبەرامبەردا، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)
بەخەمبارییەوە کوژرانی شهش سەربازی خۆی پشتڕاستکردەوە، ئەمەش گەورەترین زیانی گیانی
ڕاستەوخۆی ئەمریکایە لەڕوبەڕوبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی دوبهى، بارانێکی موشەکی
لەخاکی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل باری، زەنگی مەترسیی لە(قودس، تەلئەبیب، حەیفاو تەنانەت
لەنزیک بنکەی ئەتۆمی دیمۆنا)ش لێدراوە، میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، سیستەمی
بەرگریی نەیتوانیوە هەموو موشەکەکان بگرێتو پێکانی ڕاستەوخۆ لەناوەندی شارەکان هەبوە، زیاتر لە 30 تەقینەوە تەنها لەباکوری
ئیسرائیل تۆمارکراوەو ترسو دڵەڕاوکێیەکی وێنانەکراو دانیشتوانی ناوچەکەی گرتوەتەوە.
سهرچاوهكان لەتارانەوە باس لەوەدەکەن، ئهوه
تەنها سەرەتایەو پێنج شوێنی ستراتیژیی لەناوچەکەدا لەژێر هێرشی موشەکیدان، ئاسمانی
ناوچەکە بەتەواوی بەڕوی فڕینی مەدەنییدا داخراوەو هەموو جیهان چاوی لەسەر ئەوەیە کە
ئایا واشنتۆنو تەلئەبیب چۆن وەڵامی ئەم لێدانە جەرگبڕانەی تاران دەدەنەوە.
