ترەمپ: موجتەبا خامنەیی لەژیاندا ماوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی چوارشەممە ئەگەری كوژرانی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی ڕەتكردەوە، بەڵام دووپاتی كردەوە كە بە سەختی بریندار بووە.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، پێی وایە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران كە لە دوای دەستبەكاربوونی لە دەسەڵات لە دوای كوژرانی عەلی خامنەیی باوكی لە مانگی شوباتدا، لە بەردەم خەڵكدا دەرنەكەوتووە، هێشتا لە ژیاندایە.

ترەمپ دەڵێت، پێموانییە موجتەبا مردبێت. بە سەختی بریندار بووە. لای چەپی جەستەی، قۆڵی، قاچی، هەموو شوێنێكی بە سەختی بریندار بووە. بەڵام پێموانییە مردبێت.

ترەمپ هەروەها باسی لە بارودۆخی ناوخۆی ئێران كرد و وتی: زۆرێك لە سەربازانی ئێرانی موچەیان پێ نادرێت، هەڵاوسان لە سەدا ٣٠٠ ە و تمەنەكەیان بێ بەهایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەستەمە بۆ ئێرانییەكان ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونكە قەناس بەدەستەكان لەسەربانەكان هەن كە دەیانكەنە ئامانج".

لە درێژەدا سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە "هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناوچووە و هێزی ئاسمانی ئەوانیش هەروا".

وتیشی : "ئەم شتانە بەرەو سەركەوتنێكی زۆر گەورە دەڕۆن" و جەختیشی لەوە كردەوە "لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنین".