شارپرێس:
وەزیری نەوتی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەی کاتی پەرلەمانی عێراق بۆ
چارەسەری کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند،" ناتوانین کێشەی بەنزین
لەهەرێم چارەسەر بکەین، چونکە خۆشمان کێشەی کەمی بەنزینمان هەیە و لە دەرەوە هاوردەی
دەکەین ".
سیپان شێروانی،
ئەندامی لیژنەی نەوت و ئەندامی لیژنەی کاتی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی
بەنزین لە هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردوە،" لە کۆبونەوەکەدا وەزیری نەوت پێی
وتین ناتوانین بەرهەمەکانی نەوت و بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەڵوێست
و قسەکانی بەرپرسانی عێراق لەگەڵ کردارەکانیان جیاوازی هەیە، هەرێمی کوردستان
زیاتر لە چارەسەرێکی پێشکەش کردوە، لەوانەش پێدانی بڕی پێویستی نەوتی خاو بەگوێرەی
ژمارەی دانیشتوان، یان هاوتاکەی بە بەنزین یان پشکی کوردستان لە سوتەمەنی
هاوردەکراو بەڵام ئەوان ئامادەنین هیچ کامێکیان جێبەجێ بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە
وتیشی،" ەسەر هەمان بابەت سبەی میوانداری بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
(خودی وەزیر یان نوێنەرەکەی) دەکەن، دوای کۆبونەوەکەش لیژنەکەیان پێشنیازی خۆی بۆ
چارەسەری کێشەی بەنزین دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.
