شارپرێس:
لەکاتێکدا میدیاکانی جیهان
سەرقاڵی ژماردنی موشەکەکانو شوێنی تەقینەوە سەربازییەکانن لەئێران، لەناوخۆی وڵاتەکەدا
جەنگێکی بێدەنگترو کوشندەتر بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتوە، ئهویش جەنگی نانو مانەوە،
ئێستا لەئێران دەنگۆى بەرزبونەوەی نرخى کاڵاکان لەدەنگى تەقینەوەکان ترسناکترە بۆ
خەڵک.
تەقینەوەی نرخەکان.. تێپەڕاندنی
هێڵی سور
بهگوێرهى دوایین
ئامارەکانی بانکی ناوەندییو سەنتەری ئاماری ئێران، ڕێژەی هەڵاوسان لەشوباتی
2026دا گەیشتوەتە ئاستێکی پێوانەیی (68.1٪). ئەم ژمارەیەش وهكو دهوترێت، تەنها
ئامار نییە، بەڵکو بەو مانایەیە کە سفرەی ئێرانییەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بچوکتر دەبێتەوە.
بهگوێرهى ئامارهكهى
بانكى ناوهندیى ئێران، گۆڕانکارییەكانى ئهو وڵاته لەساڵێکدا شۆککەری نرخن بهشێوهیهك،
ڕۆنی ڕوەکی: 207٪ بەرزبوەتەوە، نانو دانەوێڵە: 142٪ زیادیکردوە، ههروهها گۆشتو
پڕۆتین 117٪ گران بوە، شیرەمەنیو هێلکە 108٪ نرخەکەی چەند هێندە زیادبوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە
موچەی فەرمانبەران تەنها (45٪) زیادیکردبوو، باس لهوهشدهكرێت، ئهوهى ئێستاى
دهگوزهرێت لهو وڵاته، واتای داڕمانی تەواوەتی هێزی کڕینو سڕینەوەی چینی ناوەڕاستە.
لێدانی ژێرخانو قەیرانی
سوتەمەنیی
لێدانە سەربازییەکانی
ئەمدواییەى ئهمریكاو ئیسرائیل تەنها زیانی سەربازییان بهئێران نهگهیاندوه، بەڵکو
وهكو ئاشكرابوه، دەمارە گرنگەکانی ئابورییان پێکاوە، بەهۆی تێکچونی ژێرخانی نەوتیو
لۆجستی، ئێران زۆرێک لەشارەکانى، بەهۆی کەمیی سوتەمەنیی، وێستگەکان لەناو تاریکیدا
دەژین، هاوكات پچڕانی ئینتەرنێتو لێدانەکان وایکردوە دابەشکردنی دەرمانو خۆراک
سست بێت، ئەمەش بوەتە نهمانى دەرمانو ڕۆن-یش لەبازاڕەکاندا، وێنەی ڕیزە درێژەکانی
بەردەم وێستگەکانی سوتەمەنیش بوەتە دیمەنی ڕۆژانەی هاوڵاتیان.
بێکارییو هەژاریی بێوێنە
ئامارەکان ئاماژە بەوەدەکەن،
ڕێژەی بێکاریی لەسەرەتای 2026دا بۆ (7.8٪) بەرزبوەتەوە، خێزانە ئێرانییەکان ئێستا
لەبەردەم بژاردەی تونددان؛ یان کڕینی دەرمان یان دابینکردنی نانی شەو، زۆرێک لەخێزانەکان
ناچاربون بڕی خواردنی ڕۆژانەیان کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەژیاندا بمێننەوە.
ئابورییەک لەژێر داروپەردوی
جەنگدا
هەرچەندە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانو
خراپیی بەڕێوەبردن، ساڵانێکە ئابوریی ئێرانیان شەکەتکردوە، بەڵام گرژییە سەربازییەکانی
ئەمدواییە، بونە کۆتا بزمار لەتابوتی ئۆقرەیی بژێوی خەڵک، هاوڵاتیانى ئێرانی دەڵێن،
"موشەک کێشەی ئێمە نییە، کێشەی ئێمە ئەوەیە کە نرخەکان لەموشەک خێراتر بەرەو
ئاسمان دەچنو ئێمەش لەسەر زەوی بەبرسێتی دەمێنینەوە".
