شارپرێس:
لەگەڵ نزیکبونەوەی کاتژمێرەکان لهبهرهبهیانى ڕۆژێكى نوێ، ئاسمانی ناوچەکەو بەتایبەت هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی سەربازیی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت، سەرچاوە هەواڵگرییەکانو دەزگاکانی چاودێریی فڕین، ئاماژە بەجموجۆڵێکی نائاسایی فڕۆکە ستراتیژییەکانی ئەمریکا دەکەن کە بۆنی گورزێکی قورسیان لێدێت.
بهگوێرهى زانیارییەکان سهربازییهكان، فڕۆکەی جۆری Boeing 135 کە تایبەتە بەپڕکردنەوەی سوتەمەنیی، لەئاسمانی هەرێمی کوردستانهو ئەرکی ئەو فڕۆکەیە ئامادەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانە بۆ مانەوەی درێژخایەن لەئاسمانو ئەنجامدانی هێرشی دورمەودا، هاوکات فڕۆکەی سیخوڕیی جۆری Boeing E 3B کە وەک (چاوە گەڕۆکەکانی ئاسمان) دەناسرێت، بەرەو ئاسمانی عێراق بەڕێوەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی زانیارییەکانو دەستنیشانکردنی ئامانجەکان.
لەلایەکی دیكهوه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکی کورتدا نوسیویەتی، "ئەمشەو هەموتان بینەری وتاری ناتانیاهۆبن"، بهبڕواى شرۆڤهكارانیش، ئەم پەیامە وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گرژییەکان لەنێوان ئیسرائیلو ئێران لێکدەدرێتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان هۆشداریدەدەن کە ئەمشەو ئەگەری وەشاندنی گورزێکی سەربازیی کەموێنە لەئێران لەئارادایە، جێگیرکردنی فڕۆکەی سوتەمەنیو سیخوڕیی پێکەوە، تەنها یەک واتا دەگەیەنێت، ئهویش بریتیه له"ئامادەکاریی تەواو بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوان".
ئێستا هەموو ئاماژەکان بەرەو یەک ئاڕاستە دەچن، کاتێک فڕۆکەی سیخوڕییو سوتەمەنی پێکەوە دەردەکەون، واتە دیپلۆماسییەت کۆتاییهاتوەو چەکەکان قسەی کۆتایی دەکەن، ئەمشەو، بێدەنگیی ئاسمانی کوردستان تەنها هێمنیی پێش زریانەکەیەو وتارەکەی ناتانیاهۆش، ڕەنگە دواین هۆشداریی بێت پێشئەوەی ئاسمان ببێتە دۆزەخ.
