لەنیویۆرك شاندی ئەمریكا و ئێران كۆبوونەوە

جیهان

47 خولەک پێش ئێستا‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریكا نزیكەی سێ كاتژمێر لە نیویۆرك لەگەڵ شاندی ئێرانی كۆبوونەوە و گفتوگۆكان زۆر باش و زۆر بەرهەمدار بوون. 

ئاماژەی بەوەشكرد، پلانی دانوستانی زیاتریان هەیە "لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا" لەگەڵ شاندی ئێرانی، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكانی گفتوگۆكان یان ناسنامەی بەشداربووانی شاندی ئێرانی ئاشكرابكات.