شارپرێس:
حكومەتی پاكستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە ٢٨ چەكدار لە هێرشە ئاسمانییەكانیدا كە ناوچە سنوورییەكانی ئەفغانستانیان كردووەتە ئامانج، كوژراون و بەرپرسێكی ئەمنیش ئاماژەی بەوە كردووە كە هێرشەكان دوو پارێزگای ئەفغانستانیان كردۆتە ئامانج.
هاوكات لەگەڵ ئەم هێرشانەی پاكستان بەرپرسانی تاڵیبانی ئەفغانستان پاكستانیان تۆمەتبار كرد بە كوشتنی لانیكەم سێ كەسی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەكاندا بۆ ناو خاكی ئەفغانستان.
نزیكەی سێ مانگ بوو ئارامی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هاتبووە ئاراوە دوای زنجیرەك شەڕ و پێكدادانی سەخت.