شارپرێس:
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی
پابەندە هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ نەوەی نوێ، دەشڵێت، هەندێک دەیانەوێت کێشە و گرفت
بۆ هاوپەیمانێتییکەمان دروست بکەن، بەڵام ئێمە متمانەمان بە خۆمان و شاسوار عەبدولواحید
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەیە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" کۆبونەوەی
ئەرێنی هەبوە لەنێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کراوە، بەڵام بەهیچ جۆرێک
رێککەوتن نەکراوە و باسی هیچ پۆستێک لەبارەی حکومەتی داهاتوو نەکراوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" یەکێتی
سورە لەسەر بەڵێنەکانی کە لەبانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبونەوە و لێدوانەکان بە خەڵکی
کوردستانمان داوە لەوەی دەمانەوێت هاوسەنگی هێز بگێڕینەوە، کە گەڕاندومانەتەوە،
دەرگای گفتوگۆشمان کراوەیە ".
لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ، کاروان گەزنەیی وتیشی،" رێککەوتنمان کردوەو جێبەجێی دەکەین ".