لەسنوری قامیشلۆ هێرشی چەكداری كرایەسەر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دەوریەیەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ  كە پاسەوانی كاروانێكی تانكەری گواستنەوەی نەوت بوون لەسەر ڕێگای قامیشلۆ  حەسەكە هێرشیان كرایە سەر.

سەرچاوەیەكی ناو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕایگەیاند، دەوریەیەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ تانكەرەكانی گواستنەوەی نەوت لەسەر ڕێگای قامیشلۆ حەسەكە لەلایەن دوو كەسی چەكدارەوە بە ماتۆڕسكیلێكەوە هێرشیان كراوەتە سەر.

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بەدوای هێرشبەرەكاندا لە ناوچەكە دەستپێكردووە.

 تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی هێرشەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.