شارپرێس:
بەها ئەعرەجی سەرۆكی فراكسۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەپەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند، بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمە وەك ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نابێت .
ئەعرەجی ڕایگەیاندووە، عێراق و ئەمریكا لەسەر 30ی ئەیلول وەك وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێككەوتوون. بەڵام بەشێك لەهێزەكان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەمێننەوە، ئەمانە وەك هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نابێت.
سەبارەت بە پرسی چەك، ئەعرەجی جەختی لەوە كردەوە كە "بڕیاری ڕێكخستنی چەك بڕیارێكی عێراقییە"، ناتوانرێت لە یەك ڕۆژدا ئەنجام بدرێت، بەڵام پێویستی بە كات و دیالۆگ هەیە لەگەڵ گروپە چەكدارەكان.